بۆ میدیا | Home

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

هەواڵ هەوالی سیاسی


ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەسەر زاری مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە بڵاوی کردووتەوە، ئێران هەوڵی فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات، تاکە وڵاتی جیهانیشە بەبێ هەبوونی چەکی ئەتۆمی، ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە سەدا 60.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران بەردەوامە لە توێژینەوە و بەدواداچوون بۆ فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

پاکێجێ نوێی سزاکانی ئەمەریکا سێ هاووڵاتی و لایەنی ئێرانی دەگرێتەوە کە تۆمەتبارکران بە هاوکاریی ئێران لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگریی.

دوێنێ دووشەممە، 13-05-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وێڕای ئەوەی دووپاتی کردەوە، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوە دەچن، جەختیشی کردەوە، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، لە مەسقەت، گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوە چوو.

دانوستانەکان بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوو و زیاتر لە 3 کاتژمێری خەیاند.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مێدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: دانوستانی گەڕی چوارەم، بەراورد بە دانوستانی گەڕەکانی ڕابردوو زۆر جددیتر بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، لە دانوستانەکانی نێوانمان لە هەندێک چوارچێوەی گشتی دوور کەوتینەوە و چووینە ناو وردەکاری زیاترەوە، هەر ئەمەش کەشی دانوستانەکەی لەم بارودۆخەدا قورستر کردبوو.


پەیوەندی بنووسە: