وتار
وتاری سیاسی
له‌جیهانی مۆدێرنی سیاسی، كێبركێ و ململانێی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌ندێك جار، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، گوتاریان له‌یه‌كتری نزیك ده‌بێته‌وه. حاڵه‌تی ته‌ندروست له سیسته‌می سیاسی ئه‌وه‌یه، كه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ته‌واوكاری یه‌كتری بن. له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌سه‌ڵات خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌بێته چاو‌دێر به‌سه‌ریه‌وه. زۆرجار له‌و وڵاتانه‌ی
كه زۆر پێشكه‌وتوون، سیسته‌می ده‌سه‌ڵات به‌هێزتره، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنیان وه‌ك پێویست نییه. ده‌سه‌ڵات خۆی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی سێبه‌ر دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام چاودێری كاری حكوومه‌ت بكرێت. له هه‌رێمی كوردستان چونكه سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیین له‌كات و زه‌مه‌نێكی ته‌ندروست نه‌بوو، كۆمه‌ڵگە ئاماده‌نه‌بوو بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز، به‌تایبه‌ت له 2009. بۆیه ده‌بینن دواجار گوتاری رق و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری تێكه‌ڵی كاری سیاسی بوو، ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كاتێك ئۆپۆزسیۆن ویستی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات رێككه‌وتن و گفتووگۆ بكات، له‌سه‌ر ئیداره‌دانی وڵات، جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزسیۆن چونكه راهاتبوون به‌زمانی رق و زبر، ئه‌مه‌یان پێ قبوڵنه‌كرا، به‌دوای به‌دیلی دیكه‌ی پارتی ئۆپۆزسیۆندا گه‌ران. ئیتر ئه‌م جۆرە نوێیە لە مۆدیلی هەڵوێستی لایەنگرانی ئۆپۆسزیۆن له‌دوای 2009 ده‌ستاو ده‌ستی كرد، تائیستا له كوردستان ده‌یان حزبی ئۆپۆزسیۆن تاقیكراونه‌ته‌وه. خۆشبه‌ختانه له‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ واشتنۆن، بۆ یه‌كه‌م جار ئۆپۆزسیۆن بە زمانێکی پێککەوەکارکردن هەڵوێستێکی نوێیان دەربڕی، کە مۆدێلکی نوێ لە کاری ئۆپۆزسیۆنی هێنایە کایەوە.
سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا جگه له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی گرنگی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی به‌دوایخۆیدا هێنا، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێك له گوتاری تازه له كوردستان له‌نێوان ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنی دروست كرد. به‌وه‌ی ئه‌م جاره سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزسیین له كوردستان، ده‌ستخۆشی له هێنانی كۆمپانیای بیانی بكات بۆ كوردستان و به‌هه‌لێكی گرنگی بزانێت (ئه‌مه‌ش له په‌راوێزی دووگرێبه‌ستی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌بواری نه‌وت و گاز به‌به‌های 110 ملیار دۆلار)، ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی گوتاری ئۆپۆزسیۆنه له كوردستان، له‌پاڵ ئه‌و ره‌خنه و تێبینی و زمانه تونده‌ی له ئۆپۆزسیینه‌وه بۆ ده‌سه‌لات هه‌یه. ئێستا ئاراسته‌ی سێیه‌مش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كارێكی باش بكرێت له پێناوی قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنیشه ده‌ستخۆشی بكات. ئه‌م زمانه له ئه‌ده‌بیاتی پێشووتری ئۆپۆزسیین زۆر جیاوازه، جاران ئۆپۆزسیۆن له كوردستان پێیان وابوو، به ئامانج گرتنی كونسوڵخانه و كۆمپانیا بیانییه‌كان، ده‌توانرێت پشێووی دروست بكات و زیان له ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێت. كه‌واته زمانی ئۆپۆزسیۆن له‌و رێگایه‌وه گۆرابێت بۆ پشتیوانی له هه‌نگاوی باش، ئه‌مه دهر‌خه‌ری گۆرانكاری و وه‌رچه‌رخانه له خەباتی ئۆپۆزسۆنی له كوردستان.
ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت فێر ببین كه هه‌ركارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت ده‌ستخۆشی لێبكرێت، ره‌نگه سبه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش پرۆژه‌ی گرنگیان هه‌بێت، ئه‌ركی ده‌سه‌لات و حكوومه‌ته ده‌ستخۆشی هه‌بێت، چونكه دواجار ئه‌م دوو سیسته‌مه (ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیین) ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، هه‌ركاتێك هه‌ردوولا نه‌یات توانی بگه‌نه زمانی هاوبه‌ش و لێگه‌یشتن ئه‌وه حاڵه‌تی (جامد)بوون دروست ده‌بێت، كه نه ئۆپۆزسییۆن ده‌توانێت هه‌وڵبدات بچێته ده‌سه‌لاته‌وه به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و نه‌ده‌سه‌ڵاتیش رێگای بۆچۆڵ ده‌كات تا هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی بدۆزێته‌وه. هیوادارین زمانی لێگه‌یشتن و لێكنزیك بوونه‌وه، ببێته بنه‌مایه‌كی گرنگی ژیانی سیاسی كوردستان و سیاسه‌ت بۆ رق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی یه‌كتری به‌كارنه‌هێنرێت. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا كۆده‌كاته‌وه باوه‌ر بوونه به سیسته‌می دیموكراتی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان.
پەیوەندی بنووسە: