بۆ میدیا | Home

پاکستان هەرەشەی شکاندنی ئاگربەست دەکات

هەواڵ هەوالی سیاسی


پاکستان هەرەشەی شکاندنی ئاگربەست دەکات

، وەزیری دەرەوەی پاکستان هۆشداری دا لەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هیندستان هەڕەشەی لەسەرە، ئەگەر کێشەی ئاو چارە نەکرێت، ڕەتیشی کردەوە، وڵاتەکەی دەستی لە هێرشەکانی مانگی ڕابردووی کشمیردا هەبووبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانیی لە هەوڵەکانی پاکستان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتیشی "ئەگەر باوەڕیان بە هەوڵەکانمان نەبوایە، ئەوا بەم شێوەیە هاوکارییان نەدەکرد."

ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە 'سی ئێن ئێن'ـی ڕاگەیاند، "ئەگەر قەیرانی ئاو لە کشمیر چارە نەکرێت، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوانمان هەیە.

ڕوونیشی کردەوە، پێشنیازی پاکستان بۆ چارەکردنی کێشەکە بریتییە لە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەی هیندستان بۆ گرتنەوەی ئاوی سێ ڕووبار، کە گرنگن بۆ ئابووریی پاکستان.

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، کە ڕاپۆرتە میدیاییەکانی هیندستان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی باگلیهار لە بەشی کشمیر کە لە ژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە، کەم بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاوی ڕووباری چیناب نەگاتە پاکستان.

وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی بەوەش کرد، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەو پەیامەی گەیاندووەتە ئەوان کە هیندستان ئامادەیە شەڕەکە ڕابگرێت، ڕوبیۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئەمەریکا ڕێگریی لە پەرەسەندنی دۆخەکەی هیندستان و پاکستان کردووە.


پەیوەندی بنووسە: