بۆ میدیا مۆڵەتی فەرمی سەندیکای رۆژنامەنووسان وەرگرت
دەزگایی میدیایی بۆ میدیا ڕێگەپێدراوی فەرمی پلاتفۆرمی فەیسبووکی وەرگرتووە و هەروەها مۆڵەتی فەرمی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی بە ژمارە ١٤٩ هەیە.
دەزگای میدیایی بۆ میدیا، لەلایەن پلاتفۆرمەکانی (فەیسبووک و ئینستاگرام ، تویتەر و سرێد) بەفەرمی پشتراستکراوەتەوە و نیشانەی هێڵی شین واتە ڤێریفای کراوە لەم لینکانەی خوارەوە دەتوانن پشتراستکردنەوەکە ببینن.
حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە بۆ میدیای راگەیاند: ئەم دەزگایە هەموو بنەما زانستی و پڕێنسیپەکانی کاری رۆژنامەوانی تێدایە بۆیە بریارماندا بە ژمارە ١٤٩ و لە ژێر سێبەری یاسای رۆژنامەوانی لە کوردستان مۆڵەتی فەرمی بدەین بەم دەزگایە و بەهیواین خزمەتی زیاتر بە میدیای کوردی بکەن.
(بۆ میدیا) دامەزراوەیەکی خۆڕسکی نیشتیمانی پڕ زانیارییە، پەنجە دەخاتە سەر رووداوە گرنگ و
بابەتە زۆر پێویستەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا کە گرنگیەکی گەورەیان بۆ رێکخستنەوەی ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
میدیا زۆرن بەڵام کەمن ئەو میدیایانەی دەستدەخەنە سەر کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکان،
ئێمە دەپرسین بۆ؟ هەروەها وەڵامیش دەدەینەوە کە دەبێت بۆ ئەو دیاردەیە روودەدات و چۆنیش چارەسەری دەکەین .
ئەم دامەزراوەیە بە دوونیا بینینێکی نیشتیمانیانە دەڕوانێتە کۆمەڵگەی کوردی و کێشەکان و هەروەها
چارەسەریش دەخاتە روو، ئەمە گرنگیەکی گەورەی بۆ رێکخستنەوەی ژیانی هاوڵاتیان لە کوردستان هەیە.
ئەم دامەزراوەیە کاردەکات لەپێناو چارەسەرکردنی ریشەی کێشەکاندا و هەروەها کاردەکات بۆ ئەوەی بتوانێت
رۆڵبگێڕێت و دەستپێشخەری بکات بۆ ئەوەی گرفتەکانی کۆمەڵگە بەتەواوەتی دەستنیشان بکات و بیانخاتەڕوو .
پەیوەندی بنووسە: