بۆ میدیا | Home

میدیای ئیسرائیل: شەڕ بۆ ماوەی دوو مانگ لە غەززە بەردەوام دەبێت

هەواڵ هەوالی سیاسی


میدیای ئیسرائیل: شەڕ بۆ ماوەی دوو مانگ لە غەززە بەردەوام دەبێت

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمە پێویستی بە نیشتەجێکردنی نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی غەززە دەبێت بۆ چەند ناوچەیەک کە بە "سەلامەت" وەسفی کردووە. لەوانەش ئەلمەواسی و کەمپی ناوەندیی، لە ناوەندی شاری غەززە.

لای خۆیانەوە کارمەندانی فریاگوزاری ڕایانگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل قوتابخانەیەکی شاری غەززەی بۆمباران کردووە و 13 کەس کوژراون و 21 کەسیش برینداربوون.

بەرگریی شارستانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، تیمەکانی غەززە لە ناو قوتابخانەی فەهمی ئەلجەرجاوی لە گەڕەکی ئەلدەراج 13 کوژراو و 21 برینداریان دەرهێنا، دوای ئەوەی لە بەیانی ئەمڕۆدا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆمباران کرا.

شەڕی کەرتی غەززە دوای هێرشێکی لەناکاوی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستی پێ کرد و بەپێی ئامارە فەرمییەکان هەزار و 218 کەس لە ئیسرائیل گیانیان سپارد و هەر لەو هێرشەدا 251 بارمتە گیران، کە 57 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە، کە 34 کەسیان بە وتەی ئیسرائیل کوژراون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتووەتە 53 هەزار و 939 فەلەستینی، زۆرینەیان خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵن. بەپێی دوایین ئامارەکانی دوێنێ یەکەشەممە، لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی غەززەوە بڵاوکرایەوە، 122 هەزار و 797 کەس برینداربوون و لانیکەم سێ هەزار و 785 فەلەستینی لە دوای دەستپێکردنەوەی هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە 18ی ئاداردا دوای ئاگربەستێکی دوو مانگە، لانیکەم سێ هەزار و 785 فەلەستینی کوژراون.


پەیوەندی بنووسە: