سێ سه‌رچاوه‌ی عێراقی، كه یه‌كێكیان به‌رپرسێكه له حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان گوتووه، دانوستانه‌كان بۆ ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسی چووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی. گوتووشیانه، دانوستانه‌كان زۆریان خایاند و تاقه‌تپرووكێن بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا توانراوه ڕێككه‌وتنێك بكرێت و له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا "فیدیه" بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و سێ سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و لایه‌نه‌ی تسۆركۆڤی ڕفاندووه، له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا داوای ئازادكردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كردووه كه هەڕەشەیان لە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌داکردووه، یه‌كێكیش له‌وانه، كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه.
هاوكات، به‌رپرسێكی له ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاریه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه زانیاریی له باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌بێت و هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌وه نه‌داوه.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاریی ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد، پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات و چاوی به به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه ده‌كه‌وێت و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه داده‌به‌زێت پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگیی كردووه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ڕووی داوه، ئاساییه.
نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووس ده‌گوترێت، زانیاریی بێبه‌ڵگه‌ن.
پەیوەندی بنووسە: