بۆ میدیا | Home

لەمەودوا هەڵواسینی ڕیكلام و پۆستەر بەشێوەیەكی هەڕەمەكی ڕێگەپێدراو نییە

هەواڵ هەوالی سیاسی


 لەمەودوا هەڵواسینی ڕیكلام و پۆستەر بەشێوەیەكی هەڕەمەكی ڕێگەپێدراو نییە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڵاوکردنەوەی ڕیکلام و لێدانی پۆستەر، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و شێواندنی بینینی شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر، ئەوەش بەهیچ جۆرێک ڕێگەپێدراو نییە

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 5ـی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: "لە سەر ڕاسپاردەی بەرێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەلایەن هەر شەش بەڕێوەبەراتییەکانی شارەوانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و پۆلیسی شارەوانی دەستکرا بە هەڵمەتێکی فراوانی لێکردنەوەی پۆستەر و گشت ڕیکلام و تابلۆ هەڵواسراوەکانی سەر شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر."

وەك سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێكلام و پۆستەرانە کە "بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی تەواوی ستوون و دیوار و شەقامەکانی ناو شاری هەولێریان تەنیوە و هەڵیانواسیوە، بێ گوێدانە ناشیرینکردن و پیسکردنی ژینگە و شێواندنی بینینی شوێنە گشتییەکان، بۆیە لێرەوە هەموو ئەو کۆمپانیا و پەیمانگە و قوتابخانە ئەهلیانە ئاگادار دەکەینەوە لە دووبارە دانانەوە و هەڵواسینی ئەم فلێکس و ڕیکلام و پۆستەرانە ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەر."


پەیوەندی بنووسە: